كه‌ركوك داعش هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای عێراقی
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷ی۲ی۲۰۱۹،چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراقی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.
به پێی زانیارییه‌كان لە هێرشه‌كه‌ی چەکدارانی داعش بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سەربازانی عێراقی، پێنج سەرباز گیانیان لەدەست داوە و چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیاریش هەڵاتوون.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەركه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی باڵێكی یه‌كێتی له‌گه‌ل میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان له كورد دا‌و کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک، لە دوای ئەوخیانەتە گەورەی کە لە ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷،لە کوردکرا و خەنجەری ژاهراوی لە پشتی کورد درا، سەرەنجام کەرکوک داگیرکرا و چەند ناوچەیەکی تریشی بە دواداهات و دواجار نیوەی خاکی کوردستان کەوتە دەست حشدی شعبی وهیزه ئیرانیه‌كان .