بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە جبرائیل میكائیل ‎دەكات

به ‌ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز جبرائیل میكائیل

بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی قارەمان (حوسێن نەبی شاهین)ـی براتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوخەمیمان بۆ بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

17ـی شوباتی 2019

Back to top button