یه‌كێتی داوای ئینتیمای سیاسی له‌ مامۆستایانی سلێمانی ده‌كات

بەپێی زانیارەكانی ” خـواكـوڕك ” لەلایەن پەروەردەی ڕۆژهەڵاتەوە داوا لەبەرێوەبەرەكان كراوە كە ئینتیمای سیاسی مامۆستایانیان بۆرەوان بكەن و لەئەمرۆشەوە دەستكراوە بە ئامادەكاری بۆناونوسكردنی مامۆستایان.

به‌ڕیوبه‌ری یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی سلێمانی كه‌ نه‌یسویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ پێگه‌ی ” خـواكـوڕكـ”ـی ڕاگه‌یاند:” لەلایەن بەشی كارگێری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پەروەردەی رۆژهەلاتەوە پێمان ڕاگەیەنراوە كە ئینتیمای سیاسی مامۆستایانیان بۆ رەوانە بكەین”.

هاوكات ژمارەیەك لە مامۆستایان لەلایەن بەرێوەبەرەكانیانەوە بانگهێشتكراون و داوایان لێ كراوە كەئینتیمای سیاسی خۆیان بنوسن.

هاوكاتیش چەندین جار بەرپرسانی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگەیاندووە كە نابیت كاری حیزبایەتی لەناو ناوەندەكانی خوێندندا بكرێت بەلام تائێستاش یەكیتی نیشتیمانی كوردستان بە بەردەوامی ئەو كارە دەكەن ورۆژانه‌ داوای ئینیتمای حیزبی له‌ بەرێوەبەری قوتابخانەو خویندنگاكان ده‌كه‌ن .

Back to top button