نازم هه‌ركی : پارتی ده‌توانێ بێ یه‌كێتی ڕێژەی ٥٠ +١ کۆبکاتەوەو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دابنێت

نازم ھەرکی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ”پێویستە سبەی دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان كۆببیته‌وه‌“.

نازم هه‌ركی ده‌ڵێت :”ئەگەر یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکە نەکات، ئەوا ”هەر پێویستە سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی ھەڵبژێردرێت، ھەر کاتێک یەکێتی ھاتەوە پۆستەکەی پێ بدەنەوە، چونکە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێ سەرۆک ھەڵبژێردرێت“.

نازم ھەرکی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ده‌شلێت : ”پارتی ھەر لەسەرەتاوە دەیتوانی کۆبوونەوە بکات و سەرۆکایەتیی پەرلەمان دابنێت، چونکە دەیتوانی ڕێژەی ٥٠ +١ کۆبکاتەوە، بەڵام کە تەحەموولی ھەموو ئەم شتانەی کردووە، بۆ ئەوە بووە کە حکوومەتێک پێکبێت لایەنەکان بە پێی ئیستحقاقی خۆیان بەشداری بکەن، نەک بە خۆ سەپاندن“.

بڕیاره‌ سبەی دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و تاوەکوو ئێستا جگە لە یەکێتی، زۆرینەی هەرە زۆری فراکسیۆنەکان بڕیاریان داوە بەشداری بکەن.

Back to top button