عـــەلـــی و مـــعـاویـە

ســـەباح ئــاودەل
 
ســـەیـری ئـەو هەموو کـەشتی جەنگی و ژێـر دەریـایـی ئـەتــۆمی و فــڕۆکـە هـەڵگـرانـە بکەن لــە کەنار دەریـای ســـوریا کــۆبــویـنەتـەوە ، ئـەو هێـزە زۆرە دەتـوانیت پێــنج هـەسارەی لە قـەبارەی کــۆی زەوی کـاول بکات و ئـەوەی پێـی وایـە کە بــۆ شـەڕی داعش هـاتوونەتـە ناوچەکــە وا باشــە ســەردانی نەخـۆشخانەیـەکی دەروونی بـکات”.
کــۆتایـی هێـنان بـە تیـرۆرستانی داعش هیـچی پێـویسـت نێ یە تەنهــا پەیـوەندیـەك لـە دۆناڵــد تـرامپـەوە بــۆ ئــۆردووگان وپاش پـەیـوەندیـەکە بـە چــاریگە سـەعاتێـك دەسـت دەکرێ بـە تاوانەوەی یـەکجـارەکی داعش و پاش حەفتــەیەك دەبـی فاتیحە بخوێـنین لـە سـەر گــۆڕی ســـوپای ســوریا و بـە مـاوەیـەکی کــورت حیـزب اڵلە و عەسائـیب ئـەهلی حەق و حەشدی شــەعبی و حوسـیەکان دەبنـە بـڵقـی ســەر ئـاو و ئــەوەی پـێی وایــە ئـەو هەموو هێــزە کۆبـویتەوە بــۆ دیارکـردنی چارەنووسـی سـەرۆکی ســوریا بـەشـار ئـەسـەد وا باشــە بچێـتە خــولێکی ڕۆشەنبیری ڕامیـاری بـۆ تێگەیشـتن لـە ئــەلف و بـای ســـیاسەت”.
ئــەگەر ووڵاتـانی زلهێــز بیـانەوێت یــەکێـك لەناو بـبـەن ئـەوا زۆر ئاسـانا لایان وتیرۆری دەکەن ئــەگەر خـــۆی بـە ئـەستێرەکانیش هــەڵواسـی؛ ئــەوەی پـێی وایــە هێـزەکانی ئـەمریکا هــاتووە بــۆ بـەرگری لـە ســونـنەکان و ڕوسـیەکان هـاتوون بـۆ بـەرگری لـە شـیعەکان ئــەوا بــێ گــومان گــوێدرێـژێکی شـۆفێنی تـوندڕەوە و پێـویستە ســـەردانی میـراتگرە ڕیشـدارەکەی بـکات ؛
پێـتان وایــە تــرامپ مێـژووی خەلیفەکانی خوێندووتـەوە و دڵنیـایــە کە مــعاویــە ڕاســت بـووە بــۆیـە بـڕیاری دا پشتگیری لــە ســونـنەکان بـکات ؟؟ یــان پــۆتیـن بـەهەمان شـێوە بـەسەرهاتی شیـعەکانی خــوێندووتەوە و زۆر کاریگەر بـووە بە کەسـایەتی ئیـمام حوسـێن بــۆیە بــڕیاری دا لە دژی ئــەمریکا و ئــه‌وروپا بـوەستـێت بـۆ بـەرگـری لـە شــیعەکان ؟؟
نــە تــرامپ و نــە پـۆتیـن هـوڕێـنەی سـونــنە و شیـعەکان ناکڕن بـە فلسـێك و گاڵتــەیان پــێ دەکەن و دژی یــەکتـر هانیـان دەدەن و پــڕ چەکیـان دەکەن بـۆ مـەرامی تایبـەتی خــۆیان، ئــەوانیش تا ئێسـتا بـەدوای شــێرەکەی ســونـنەکان خـەلیفـە تــرامپ و پاسـەوانی مافـی شـیعـەکان ئـایەتـۆڵلا پـۆتیــن دا وێـــڵــن”.
هــەڵسن لـە خــەو تا کەی ئــەو دەبەنگیـە و ملمـلانێ یـە لەسـەر بەدیهێـنانی قــەسـر و حــوریـە و ئــاگاتان لــەو نــەوت و غـازەی ژێــر پێـتان بی هــەموویان بــــرد ، داعــش تەنهـا ئـەسپێـکە و لــغاوی لە دەســت تورکیـا و ئـەمریکا و ڕوسیــایە ؛
مێـژوو سـەلمـاندی هەرگیـز ئــەو دوو مــەزهەبـە نەگەیشـتن و قــەتیش نـاگـەن بـە یــەك بــەڵام کـە باســی گــەلی کــورد و خــاکی کــوردسـتان دەکــرێ مــەعاویــە و عــەلی دەبــنە بــــرای یــەکــــتـری “.
Back to top button