سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ریكخراوی یه‌كیتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاند”بە بۆنەی شەست و شەش ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشیان بۆ دەخوازم.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه‌” لاوان و قوتابیان لە كاتی دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لەكاری ڕێكخراوەیی و مەدەنیدا بەشێكی گرنگی خەباتی گەلەكەمان بوونە، بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و پێشكەوتن و نوێخوازی. ئەم دوو ڕێكخراوە تێكۆشەرە بە درێژایی ساڵانی كاركردنیان شوێنی پێگەیاندنی سەركردەی بە توانا و ڕۆڵەی هۆشیار و هەڵكەوتوو بوونە، كە جێی دەستیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان دیار و بەرچاو بووە و لەم ڕێگەیەدا قوربانی و شەهیدیشیان بەخشیوە.

سه‌رۆك بارزانی راشی گه‌یاندووه‌”قوتابیان و لاوانی خۆشەویست، ڕۆڵ و كاریگەریتان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەماندا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ژیانی ئاوارەیی و كاری مەدەنی و زانست و فێربوون، هەروەها بەرگریكردن لە مافی ڕەوای گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی جێگەی شانازییەكی زۆرە.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی دا راشی گه‌یاندووه‌”ئێوەی ئازیز مێژووتان بۆ گەلەكەتان دروست كردووە و هەروەها ئاییندەی میللەتەكەتانن. بۆیە ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی خۆشەویست هەیە بەسوودوەرگرتن لە شێوازی نوێ و هاوچەرخی خەبات و، بە ورەیەكی بەرزتر و چاوكراوەیی زیاتر، لە پێگەیاندنی كادیری هۆشیار و بەتوانا بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بن. ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە كە پارێزەری بەها بەرزەكانی میللەتەكەمان بن و خۆتان بۆ ئاواتە ڕەواكانی گەلی كوردستان تەرخان بكەن، لەپێناو گەییشتن بە كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندوو، هەروەها پێگەیاندنی نەوەیەك كە بڕوای بەخۆی هەبێت و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

 

Back to top button