ئارێز عەبدوڵا لە نێوان نەزانین و خۆخەڵەتاندندا

ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی
 
سروشتی ھەندێک مرۆڤ وەھایە لە شکستا باسی بەخشندەیی و لە سەرکەوتنیشدا بە زمانی سڕینەوە دەدوێت،ئەوە لە کایەی سیاسەتدا زۆرجار بەدیدەکرێت و لەکاتێکدا ناوەرۆکی بابەتەکە دەبێت پێچەوانە بێت چونکە مرۆڤی خاوەن ئاکار دەبێت لە لوتکەدا بەخشندە بێت نەک لە کەوتن و شکستدا چونکە تۆ ناتوانی شتێک ببەخشیت کە نەت بێت.
 
ڕونە لە دوا ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستاندا بە ھۆی عەقڵیەتی کەم ئەزمون و کورت مەودای ھاوشێوەکانی وەک ئارێز عەبدوڵا لە ناو یەکێتیدا، ئەو ھێزە توشی شکستێک بوو کە لە بەرزترین ئاستدا لە بری خۆراستکردنەوە دروشمی دیموکراسیان فڕێداو داوای پەنجا بە پەنجایان کردوو فەرمویان «ئێمە چەکمان ھەیە»
ئێ خۆ چەک ھەبێت شتێکی خراپ نیە بەڵام ئەو چەکە نە لە شانزەی ئۆکتۆبەر ڕۆڵی بینی و نە بۆ دڵنیایی بەخشین بە ھاوڵاتیانی کوردستان ناو برا،بەڵکو ئەو چەکە بۆ دروست کردنی ترس و بوق لێدان بۆ دوو ئیدارەیی و کوشتنی ئەو دیموکراسی و ئازادیەی کە ئەوان لە بری مێشک تەنھا لە دەمیانە
ئارێز عەبدوڵا وەک نمونەی ئەو کاراکتەرانەی دۆخی یەکێتیان بەوڕۆ گەیاند لەبری پێشکەشکردنی پڕۆژە بۆ راستکردنەوەی باری لە قوڕا چەقیوی حیزبەکەی،خۆی لێ بۆتە واعیزو ئامۆژگاری پارتی دەکات کە گەورە بیر بکاتەوە و خۆی فەرز نەکات،لە کاتێکدا پارتی لە ڕابردوو ئەوەندە ئاگای لە یەکێتی و ھەوڵدان بوو بۆ دابەشنەبوونی یەکێتی،کەمتر تەرکیزی لە سەر ھەندێک پرسی خۆی ھەبوو!!
لە کۆمیدیترین تەوەری نوسینەکەیدا کاکە ئارێز بە بیانوی درەنگ کەوتنی پێکھێنانی کابینەی نوێ پێی وایە پارتی شکستی ھێناوەو دەبوو لێبگەڕایە یەکێتی وەک ھێزی دووەم «کە دەزانین چۆن بویە دووەم» حکومەتی پێکبھێنایە،دیارە کاک ئارێز یان لە گێژاوی نەزانیندایە یان دەیەوێت ھاوڵاتیانی کوردستان وەک خۆی ھەڵبخەڵەتێنێت گەر نا کەس ھەیە نەزانێت نەک ھۆکاری دواکەوتنی حکومەت بگرە زۆربەی کێشە گەورەکانی بەردەم ئەم گەلە ھۆکارەکەی ئەو عەقڵە شێوە قۆزاخانەی ھاوشێوەی ئارێزن کە لە ناو یەکێتیدا پێگەیان ھەبوەو ھەیەو دوای ھەموو ھەڵەکانیشیان دواجار ھاتونەتەوە بەر دەرگای کوردایەتی پارتی و پارتیش لەوپەڕی ھێزەوە لەو مرۆڤە لاوازو نەزانانە بوراوە لە پێناو دۆزێک کە دۆزی گەلی کوردەو ئارێزەکان نە دەرکی دەکەن و نە بۆیان گرنگە
Back to top button