مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات

سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
سڵاوی زانست و خەبات
بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان(یەکێتی قوتابیانی کوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای قوتابیانی کوردستان دەکەین، داواکارین وەک هەمیشە بەپەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لەپێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزکردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی ڕووناکتر و ئاسوودەتر بۆ خاک و گەلەکەمان لە کارو خەباتی رێکخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.
جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم
مەسرور بارزانی
١٧ی شوباتی ٢٠١٩

………………………………………………………….

سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان(یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای لاوانی کوردستان دەکەین، پێویستە وەک هەمیشە لاوانی کوردستان بە مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی و رێزگرتن لە بەها نیشتمانییەکانی دوور لە هزری توندڕۆیی پەروەردە بکەن بۆئەوەی توانا و وزەی لاوانمان لەپێناو پێشکەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتری نیشتمان بێت.
جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم
مەسرور بارزانی
١٧ی شوباتی ٢٠١٩

Back to top button