دوای هەشت ساڵ ئەمریكا لە بڕیارێكی بەرامبەر بەشار ئەسەد پەشیمان دەبێتەوە
دوای ئەوەی هەشت ساڵ بەر لە ئێستا سوریا بەر خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبی كەوت بە ئامانجی رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رایگەیاند پشتگیری خواستی هاوڵاتیانی سوریا دەكەن داوای لە كارلادانی بەشار ئەسەدیان كرد, بەڵام ئەمڕۆ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كارووباری سوریا رایگەیاند:” داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەسەد ناكەین داوای گۆڕانكاری دەكەین”.
جێمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا لەمیانەی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن دووپاتیكردەوە، وڵاتەكەی چیتر داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا ناكات، بەڵكو داوای گۆڕانكاری ریشەیی لە سیاسەتی دیمەشق دەكات.
گوتیشی: داوای لابردنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ناكەین، بەڵكو داوا دەكەین گۆڕانكاری جددی لە رەفتاری رژێمەكەیدا بكات.
جێفری ئاماژەی بەوەشدا، رەفتار و مامەڵەی رژێمی سووریا هۆكاری سەرەكین، بۆ ئەوەی نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات دوور بكەونەوە و بەرهەڵستی جۆری سیستەم و فەرمانڕەوایی وڵاتەكەیان بكەن.
سەرچاوە: نوفوستی