ئەو قوتابیانه‌ی لە ڕیزەكانی پێشەوەی پۆل دادەنیشن زیرەكترن

پێدەچێت ئەو بۆچوونە باوەی كە پێی وایە ئەو قوتابیانه‌ی كە لە پۆلدا لە ڕیزەكانی پێشەوە دادەنیشن لەو قوتابیانه‌ زیرەكترن كە لە ڕیزەكانی دواوە دادەنیشن، ئەگەرچی ئەو بۆچوونە باوە بە گشتی بۆ هەموو قوتابیه‌ك ڕاست نییە بەڵام پێدەچێت بنەمایەكی زانستیشی هەبێت .

توێژینەوەیەكی زانستی كە زانكۆی “تۆبنگن”ی ئەڵمانی ئەنجامیداوە، دەری خستووە ئەو قوتابیانه‌ی كە لە پۆلدا لە ڕیزەكانی پێشەوە دادەنیشن توانای فێربوون و تێگەیشتنیان زیاترە لەو قوتابیانه‌ی كە لە دواوە دادەنیشن، توێژینەوەكە ٨١ خوێندكاری بە نموونە وەرگرتووە دابەشكراون بەسەر چەند پۆلێكدا کە تایبەت بەو توێژینەوەیە دروستكراون .

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو قوتابیانه‌ی لە پێشەوە دادەنیشن توانای شیكاركردنی ڕاهێنانەكانی ماتماتیكیان زیاترە لەو قوتابیانه‌ی كە لە ڕیزی دواوە دادەنیشن .

Back to top button