کاریگەریە ناوازەکانی چای سەوز بۆ جەستە

چای سەوز، یەکێکە لە خواردنەوە رووەکیە بەسوودەکان کە کاریگەری ئەرێنی بۆ جەستە هەیە، بەڵام بێگومان پێویستە بە بڕی پێویست بخورێتەوە، چونکە زۆر خواردنەوەشی لە هەفتەیەکدا دەبێتەهۆی پوکانەوەی ئێسک.

سوودە ناوازەکانی خواردنەوەی چای سەوز بەگوێرەی هەواڵێکی sehhaty لە رووی تەندروستییەوە چییە؟

1-بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاددەکات، بەهەموو جۆرەکانیەوە.

2-ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی مێشک کەمدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا مێشک چالاکدەکات.

3-رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن کەمدەکاتەوە.

4-دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی و جەڵتە دەپارێزێت، لەهەمانکاتدا بەرگری لەش دژی هەوکردن زیاددەکات.

5-یاریدەی یادگای مێشک دەدات  بەهێزبێت، بەتایبەت دژی نەخۆشی زەهایمەر.

6-بەگوێرەی توێژینەوەکان، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەتایبەت جۆری دوو کەمدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا رێگری لە کۆبوونەوەی چەوری دەکات و کێش دادەبەزێنێت.

Back to top button