ئومێد خۆشناو دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ دووشەممه 18ـی شوبات، بەپێی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ بكات و بانگێشتنامەش بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران چووە بەمەبەستی ئامادەبوونیان.
هاوكات ئومێد خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، دەنگۆی دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان ڕاست نیە و هیچ ڕێككەوتنێك بۆ دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان نەكراوە، ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی خۆی دەكرێت.
هاوكات ڕۆژی 16ـی شوبات بانگێشتنامە بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان هاتووەتە ناردن بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنەكە كە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، بەشێك لەلایەن سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی سیاسییان ئەنجام داوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەت هەریەكە بەگوێرەی بەركەوتەی خۆی.
هەڵبژاردنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30ـی ئەیلوولی ساڵی 2018 بەڕێوە چوو و تیایدا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.