بەپەلە.. بەهۆی یەکێتییەوە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە دواخرا..

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-٢-٢٠١٩، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری ھەولێر کۆ ببێتەوە.

جوان حەسەن، ئەندمی ئەنجومەنەکە بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی راگەیاندووە، ”بەھۆی نەھاتنە پێشەوەی یەکێتی، کۆبوونەوەکە دواخرا.

لە ڕۆژی ٥ی شوباتی ٢٠١٩، پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی شوبات لە هەولێر بکرێت، بەڵام دواتر بەرپرسانی یەکێتی لە شوێنی کۆبوونەوەکە پاشگەز بوونەوە و پێداگریشیان لەوە کرد کە دەبێت پارێزگاری کەرکووکیش دەستنیشان بکرێت.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، پارتی بەشداریی ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکەی نەکردووە.

Back to top button