هێمن هەورامی: کۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت
کاندیدی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩دا دەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر، هێمن هەورامی، کاندیدی فەرمیی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و لە کاتژمێر ١١ وەک بڕیاری لێ دراوە.
لەبارەی بەشداریکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، هەورامی ئاشکرای کرد: ”ئەوان ئێستا بەڕێوەن و دێنە پەرلەمان.
هەڵبژاردنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30ـی ئەیلوولی ساڵی 2018 بەڕێوە چوو و تیایدا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.