گۆڕان: لە ھەر بارێكدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت ئێمە..
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە فەرمی ڕای گەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن.
کەمێک پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “وەك فراكسیۆنی گۆڕان تەمسیلی بڕیاری سیاسی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین، كە دوێنێ بڕیاریداوە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەین.
هیواشی خواست کە هەموو لایەنەکان بەشداری بکەن و جەختی لەسەر سووربوونیان لە خەباتی مەدەنی کردەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئێمە لە دانیشتنی شاندەکەمان لەگەڵ پارتی داوامان کردووە زەمینە بڕەخسێت و موراعاتی کاتیش بکرێت هەر کاتێک دانیشتنی پەرلەمان بکرێت ئێمە ئامادەی.