سهركردهیهكی كۆمهڵ: دواین هەڵوێستی حزبهكهی لەبارەی بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئاشکرا كرد
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەین.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لە باڵەخانەی پەرلەمانی کودستان، عەبدولستار مەجید لەبارەی بەشداریکردنیان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند: بەڵێ وەکو کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی دەکەین، بەڵام نابین بە پڕۆژەی سیاسیی هیچ لایەنێک.
عەبدولستار مەجید هەروەها رایگەیاند، کۆمەڵ نابێتە بەشێک لەو قەیرانەی لەنێوان یەکێتی و پاتی دروست بووە و ”لە هۆڵی پەرلەمانیش بۆچوونی خۆمان لەسەر پاڵێوراوەکان ڕادەگەیەنین.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی حزبەکەی، جەختی لە بەشداریکردنی فراکسیۆنەکەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند، ”ئەمڕۆ یەکێتی نایەوێت بەشداری بکات. ئێمە دەمانەوێ یەکەم کۆبوونەوە لە کاتی خۆیدا بکرێت.