کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی سێ شەممە…

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێكە ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كۆتایی پێدێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ھەندێك ناوچە ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور.

 

 

Back to top button