به‌په‌له .. توركمان كاندیدیان بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلا كرده‌وه
پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كه بۆ توركمانه‌كان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ له‌نێوان فراكسیۆنه توركمانییه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه و پۆسته‌كه دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌نێوان دوو كه‌سیان ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (خـواكورك) كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نێوان فراكسیۆنه توركمانییه‌كان كۆتایی هاتووه و كاندید بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو ساڵى یه‌كه‌م بۆ مونا قهوه‌چى ده‌بێت و دوو ساڵى كۆتاییش بۆ محه‌مه‌د ئیلخانى ده‌بێ كه هه‌ردوو كیان له دوو فراكسیۆنى جیاوازى توركمانین.
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ببێته‌وه و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێ.