پۆسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ كابینه‌ی نوێدا

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 17ـی شوباتی 2019  بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان دواین كۆبونەوەی دانوستانەكانی نێوانیان كرد ،پارتی‌و گۆڕان دواین خاڵیان لەسەر پیتەكان دانا‌و لەسەر بەرنامەی حكومەت‌و پەیوەندییەكانی نێوانیان‌و پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی نوێدا رێككەوتن.

به‌ گوێره‌ی زانیاریییه‌كانی ” خواكوڕك” له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوینێ ئیواره‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆران تەنیا ۵ كەس دژی بەشداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوون لە كابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و زۆرینە بڕیاری بەشداریكردنیان پێ باش و پەسەندكردووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان ، گۆران به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دا ده‌بێت و فایلی (عێراق، ناوچە جێناكۆكەكان، چاكسازی لە حكومەتی هەرێم، پەیوەندییەكانی دەرەوە)،كار به‌ پاكێجەكانی گۆڕان ده‌كرێت و ده‌بێته‌ بەشێك لە كارنامه‌ی حكومەتی داهاتوو.

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نوێی حكومەتدا، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم‌و (٤) وەزارەت‌و (۲)دەستە‌و (٤۸) پۆستی راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی و (٤) پۆستی بریكاری وەزیر و ( ۲)نوێنەرایەتی دەرەوە وەردەگرێت.

Back to top button