کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوا خرا

هه‌ر چه‌نده‌ بڕیار بوو كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوةرۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/2/2019 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و بڕیاردرا بۆ كاتژمێر 3:00ـی پاش نیوه‌ڕۆ دوابخرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (خواكورك)، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوابخرێت، له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند كاتژمێرێكیش وه‌ك ده‌رفه‌تدان به‌ فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوابخرێ.

هه‌روه‌ها یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌و توركمانه‌كانیش له‌سه‌ر جێگری دووه‌م رێككه‌وتوون كه‌ دوو ساڵ به‌ دوو ساڵ بێت و دوو ساڵی یه‌كه‌میش بۆ مونا قه‌هوه‌چی ده‌بێت.

هەر لەمبارەیەوە ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان کەمێک لەمەوبەر ڕای گەیاند: هەموو کۆک بوون کە دەبێت ئەمڕۆ 18ـی 2ـی 2019 کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام لە پێناو دەرفەت ڕەخساندن بۆ پێکەوەبوون و ئامادەبوونی تەواوی پەرلەمانتاران، زۆرینەی فراکسیۆنەکان پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوەی پەرلەمان کاتژمێر 3ـی ئێوارە ئەنجام بدرێت، هەرچەندە داوای یەکێتی 24 کاتژمێر بوو، بەڵام کاتژمێر 3ـی ئێوارە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

Back to top button