سوده‌كانی شیری رووه‌كی بێ سنووره‌

خواكوڕك

پسپۆڕانی بواری ته‌نردوستی خۆراك ئامۆژگاری له‌باره‌ی خواردنه‌وه‌ی شیری به‌روبوونی رووه‌كی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توێژینه‌وه‌كانیان ده‌ریان خستووه‌، شیری ئاژه‌ڵ هێنده‌ی شیری رووه‌كه‌كان به‌تایبه‌ت رووه‌كی بادام سوودی زۆر نیه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان سووده‌كانی شیری بادام ئه‌مانه‌ن:

1- شیری بادام بڕێکی کەم کاربۆھێدراتی تێدایە، لەھەمانکاتدا نابێتە ھۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

2- بەھۆی ئەوەی بڕێکی کەم سۆدیۆمی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵ و بەھێزبوونی دژی نەخۆشیەکان و لەھەمانکاتدا پەستانی خوێن ڕێکدەکاتەوە.

3- بوونی زۆی ڤیتامین دی یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی ددان و ئێسکەکانی لەش.

4- ئەم جۆرە شیرە پێویستی بە ساردکەرەوە نیە و دەتوانیت لەگەڵ خۆت بۆ ھەموو شوێنێک بیبەیت و بیخۆیتەوە.

5- بۆ تەندروستی لەش بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامین ئی پێویستە، لە %٥٠ی شیری بادامیش پێکھاتووە لە ڤیتامین ئی.

6- بوونی ڤیتامین بی و ئاسن لە شیری بادامدا یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی ماسولکەکان.

7- بەھۆی پێکھاتەی ڕیشاڵیەوە شیری بادام زۆر بەسوودە بۆ کرداری ھەرس، ئەو کەسانەی ناتوانن شێری ئاژەڵی بەتایبەت مانگا بخۆنەوە دەتوانن سوود لە شیری بادام وەربگرن.

Back to top button