پارتی و گۆڕان بە فەرمی رێککەوتنیان واژۆ کرد

کەمێک لەمەوبەر، بە فەرمی، ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ کرا.

مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە پیرمام بەڕێوە چوو کە دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس لەلایەنی پارتی و جەلال جەوھەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لەلایەنی بزووتنەوەکەی، ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

ئەم ڕێککەوتنە دوای ٧ کۆبوونەوە دێت کە لە نێوان پارتی و گۆڕان ئەنجام درا و لە کۆتاییدا گەیشتنە ڕێککەوتنێک و ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ١٧ی ٢ی ٢٠١٩ جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان پەسەندی کرد.

 

Back to top button