ئومێد خۆشناو : دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ یه‌كیتی

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند:”دواخستنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان وەک دەستپێشخەرییەک بوو لەلایەن فراکسیۆنەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن”.

سه‌ڕۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی :” ڕۆژی ۵ـی ئەم مانگە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی رێککەوتن لە رۆژی ۱۸ی شوباتی ۲۰۱۹ کۆبوونەوەی پەرلەمان كاتژمێر ۱۱ نیوه‌ڕۆ ئەنجام بدرێت، دوای دواخستن بە دڵنیاییەوە کاتژمێر ۳ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت”.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت :” فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان داوای کرد ماوەی ۲٤ کاتژمێر دوابخرێت، بەڵام بەکۆی دەنگی فراکسیۆنەکان و وەک دەرفەتێک بۆ یەکێتی، کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر ۳ دواخراوه‌ “.

Back to top button