عارف روشدی : گفتوگۆ له‌ نیوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ ڕه‌نگه‌ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن

عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند:” گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەكێتی دا بەردەوامە بۆ ئەوەی تا سەعات سێ بگەنە رێككەوتن ، ئومێدی زۆرمان ھەیە رێككەوتن بكرێت، چونكە لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە”.

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی: “كۆبوونەوەی پەرلەمان تا سەعات سێ دوا خراوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بە لایەنەكان بدرێت بگەنە رێككەوتن، لە ئێستاشدا گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ھەیە تا بگەنە رێككەوتن و زۆریش لێك نزیك بوونەتەوە و ئومێدی زۆرمان ھەیە بگەنە رێككەوتن”.

عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی ده‌شڵێت: “بڕیار دراوە كۆبوونەوەكە سەعات سێ ئەنجام بدرێت و تاكە كێشە كە ماوە، پرسی كەركووكە و رەنگە لەم دوو سەعاتەی داھاتوودا لەوەش بگەنە رێككەوتن، چونكە ھەموو ھەوڵێك دەدرێت كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەمڕۆ بكرێت”.

Back to top button