ئه‌مریكا پلان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق داده‌رێژێت
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پاڵپشتیی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك هۆز و سه‌ركرده دیاره‌كانی پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، ده‌یانه‌وێت هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق وه‌ده‌رنێن .
عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: “ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراقن، پلان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه داده‌ڕێژن، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی مه‌ترسیانه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌شه‌وه رای گشتی فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست نه‌كه‌ن، تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن”.
ه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی : “سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، شكست ده‌هێنێ و ناتوانێت رای گشتیی ئه‌و ناوچانه له به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه‌یان له عێراق دروست بكه‌ن”.
عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت: ” هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان دووریان بخه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین”.