له ساڵیادی ئازادكردنی شه‌نگال، دانیشتوانه‌كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسا ده‌كه‌ن بۆ شاره‌كه‌یان
خواكوڕك
ساڵێك به‌ر له ئه‌مرۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال ئه‌نجامدرا به به‌شداری حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د پێشمه‌رگه و دوای دوو رۆژ و له 13/10/2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر چیای شنگال، رزگار کردنەوەی شارەکەی راگەیاند.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی میر تەحسین، میری ئێزدییانی کوردستان و جیھان لە راگەیەندراوێکدا، ئه‌م رۆژه به ”رۆژێکی مێژوویی“ بناسێنێت و رایگەیاند، ”ئازادکردنەوەی شنگال خۆشی و شادی خستە دڵی ھەموو ئێزدییەکان، کوردستانییان و ھەموو مرۆڤایەتی“.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال له‌ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی چه‌ند هێزێكی سیاسی نایاسایی له شاره‌كه‌یان، تا ئێستا نه‌توانراوه ئارامی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
مه‌حما خه‌لیل له‌میانی به‌شداری كردنی له چاڵاكیه‌كانی ساڵرۆژی ئازادكردنه‌وه شه‌نگال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و هێزانه له‌شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه و سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌وه، كه مه‌به‌ست لێی هێزه‌كانی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ن ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ناوه ناوه ئه‌و هێزانه ده‌یكه‌ن نه‌توانراوه وا له‌خه‌ڵك بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، و پێوسته ئه‌و هێزانه وازله شنگال بێنن و بچن شاره‌كانی خۆیان رزگار بكه‌ن، و هه‌روه‌ها جارێكی‌تر شه‌نگال یاساكان و ژیاری بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
ئێزدییەکان رایدەگەیەنن، ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه‌یان به له هێرشی داعش، 51 هەزار و 536 كەس بوو. ئەو هێرش و کوشتوبڕەی کوردانی ئێزدییەکان، کوشتوبڕی ژمارە 73 بوو، کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردانی ئێزدی‌دا هاتووە.
چەکدارانی داعش رۆژی 3/8/2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال و ده‌روبه‌ری، کە شارێکی کوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، کوردانی موسڵمان و زۆرینەی کوردانی ئێزدی پێکدێت.