خواكوڕك ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نوێ ئاشكرا ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/parlaman-kurdistan.jpg)
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن. تاوەکو ئێستا جگە لە فراکسیۆنی یەکێتی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەکە.
به‌پێی دوایین هه‌واڵ و زانیاری پێگه‌ی ” خواكوڕك ” بریاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر ۳ـی پاشنیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌نجام بدرێت ، كه‌مێك پێش ئیستا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌جێهێشت .
پێگه‌ی ” خواكوڕك ” زانیویه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ یه‌كێتی له كۆبونه‌وی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵده‌بژێردرێت و (دكتۆر ڤالا فه‌رید ) له پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌ی كاتی كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، هه‌تا یه‌كێتی كاندیدی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانیانه‌وه هه‌م ڕێگرن له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌میش ڕێگرن له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بگاته ڕێكه‌وتنكی گشتگیر و دۆسیه‌ی كه‌ركوك و خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو شكسته‌كانی له به‌غدا به‌سته‌وه به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ،له كۆبونه‌وه‌ی ۵ـی شوبات به پێی رێكه‌وتنێك پارتی و یه‌كێتی بریاریاندا كه ڕۆژی ۱۸ـی شوباتی ۲۰۱۹ واته ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ببه‌سترێت ، به‌ڵام دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له رێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه ڕێكه‌تنه‌كه‌ی رۆژی ۵ـی شوباتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌لوه‌شانده‌وه‌و چه‌ند مه‌رجێكی بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ۱۸ـی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو .