وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا : به‌شار ئه‌سه‌د تا ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌

جیریمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی دیمانەیەكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ رۆژنامەی “شەرق ئەوسەت”ی لەندەنی، ڕایگه‌یاند:” بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا تا ماوەیەكی كورت یان مامناوەند لە دەسەڵات دەمێنێتەوە، رووسیا گرنگی زۆر بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بۆیە پێویستە رووسیا نیشانی بدات كە چۆن چارەسەرێكی گونجاو بۆ دۆخی سووریا دەخاتە ڕووكە ئاشتی و سەقامگیری بێنێتە كایەوە”.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دژی چوونە دەرەوەی سوپای ئەمەریكایە لە سووریا و پێی وایە ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت لەسەر هێزەكانی سووریای دیموكرات كە هاوپەیمانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە، گوتی “هیچ پرسێك لە بارەی ناردنی سوپای بەریتانی بۆ سووریا لەگەڵ ئەمەریكییەكان باس نەكراوە بۆ جێگرتنەوەی سوپای ئەمەریكا”.

جیریمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی باڵیویزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا گووتی :” لە ئێستەدا به‌ریتانیا باڵوێزخانە لە دیمەشق ناكاته‌وه‌و لەندەن پشت دوای چوونە دەرەوەی لە یەكێتیی ئەوروپا پشت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكات و بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە بەهێزتر دەكات”.

Back to top button