له جێگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری نوێ ده‌ستبه‌كار بوون
دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ فراكسیۆنی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر ۳ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد ، سه‌ره‌تای سەرەتای کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رێڤینگ هروری سەرۆکی کاتیی پەرلەمان ڕایگەیاند: هەریەک لە ڕاهی ڕەهبەر ئیبراهیم لە جێگەی قوباد تاڵەبانی، سیروان فەرەج محەمەد لە جێگەی شاسوارعەبدولواحید و زێدان رەشید خان ئاودەل لە جێگەی شەعبان عەلی شەعبان سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبن بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد و گوتیشی :” ئەمڕۆ دووشەممە ۱۸ـی شوبات هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان (سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان) هەڵدەبژێردرێن ، دواتر دوو بچووکترین پەرلەمانتار بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان و ناونووسین بەشدار دەبن و پاشان سەرۆکی کاتیی پەرلەمان ئەرکەکەی کۆتایی دێت.