كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی و شیوعی هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌جێهێشت
لەمیانی بەرێوەچونی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد،كه‌مێك پێش ئێستا وله بڕگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند:” ئێمه ئۆپۆزيسيۆنين و نامانه‌وێت ده‌نگ به ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بده‌ين”.
سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى گوتيشى: پێويست بوو ئه‌م دانيشتنه زووتر بكرابايه و دواكهوتنيشى به‌م جۆره به‌رپرسيارێتييه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكى به ته‌مه‌نى دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانی كوردستان”.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكى فراكسيۆنى ئازادى له په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌ياند:” وه‌ك فراكسيۆنى ئازادى، كه ئۆپۆزيسيۆنێكى چه‌پى ديموكراتين له په‌رله‌مان ده‌نگ به هيچ كانديدێكى په‌رله‌مانى كوردستان ناده‌ين”.
جگه له‌یه‌كگرتوو، هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی وحیزبی شیوعی، له بڕگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانيان به‌جێهێشت.