یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان ناكات و داوایه‌كیش له پارتی ده‌كات
كاتژمێر ۳ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ۱۸ـی شوبات كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به بێ به‌شدارى فراكسیۆنی يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌ستيپێكرد وهاوكات ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له‌هه‌مان كاتژمێر كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا ، دوای كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه گوته‌بێژی یه‌كێتی داواكاری حزبه‌كه‌ی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات .
له‌تيف عومه‌ر، گوته‌بێژى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند:”داواكاريمان ئه‌وه‌يه، پارتى دیموكراتی كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنى ۵ى شوباتى رابردوو بێت”.
گوته‌بێژى يه‌كێتى راشیگەیاند: “یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات تا ئەو کاتەی رێککەوتنی سیاسی دەکرێت”.
هێمن هەورامی، بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی بەربژێرکردنی ڤالا فەرید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتی: “هیوامان دەخواست کە ئەمڕۆ هەڤاڵانی بەڕێزمان لە برایانی بەڕێز لە فراکسیۆنی یەکێتی بەشداربوونایە، ئێمە لە گفتوگۆیەکانمان بەردەوامین، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیستحقاقی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە بەشدار نین”.