ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/HEMN-AND-VALLA.jpg)
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ۱۸ـی شوبات په‌رله‌مانى كوردستاندا، به‌بێ فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرا.
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانتاران بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات ، بەپێی ئەنجامەکانی دەنگدانی پەرلەمانتاران بۆ کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، به كۆی ٦٤ دەنگ ڤالا فەرید لە فراکسیۆنی پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بەدەست هێنا .
هه‌رله پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانتاران بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ،هێمن هەورامی، لە فراکسیۆنی پارتی، به ٦٨ دەنگ، پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی بەدەست هێنا و هەروەها بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان، مونا قەهوەچی لەسەر پێکهاتەی تورکمان، (٦٠) دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا .