پارتی بۆ یەكەمجار ژنێكی كردە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بۆ یەكەمجار لە مێژووی پەرلەمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان ژنێكی كردە سەرۆكی پەرلەمان ئەوەیش دوای بە دەستهێنانی ٦٤ دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان.
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی مانگی ئایاری ساڵی ۱۹۹۲ دامەزراوە و ئەو كاتە جەوهەر نامیق سالم كرا بە یەكەم سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدوای ئەویش تا دوایین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هیچ ژنێك لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانەنراوە، بەڵام ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان گوشارەكانی زیاتر كرد تا دوو ژن كەیەكێكیان سەرۆكی پەرلەمان و ئەوەی تر جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن.
لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان د.ڤاڵا فەرید كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان 64 دەنگی بەدەست هێناو بووە یەكەم ژن وەك سەرۆكی پەرلەمان لە مێژووی كاری پەرلەمانی لە هەرێمی كوردستان.
ئەو هەنگاوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە قۆناغێكی نوێی سیاسیی دادەنرێ لە هەرێمی كوردستان و وەك هەندانێكیش بۆ ژنان سەیر دەكرێ تا لەبواری سیاسەت و ئیدارەدان لە داهاتوو زیاتر بچنە پێشەوە.
پڕۆفایلی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان
ڤاڵا فەرید ابراهیم لە ساڵی 1976 لە هەولێر لە دایك بووە بڕوانامەی دكتۆرای لە یاسا هەیە
خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر بووە
پێش بوون بە ئەندامی پەرلەمان مامۆستای كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی سەلاحەدین بووە.