جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا گەیشتە هەولێر
کەمێك پێش ئێستا، ئەلێکساندەر دیگرۆ جگێری سەرۆکوەزیرانی بەلجیگا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەلێکساندەر دیگرۆ له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له لایه‌ن كه‌ریم شنگالى، وه‌زیرى ناوخۆ و هاوكات وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێ كرا.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر بڕیاره چه‌ندان كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات و هاوكات بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشى ئاوه‌ره‌كانیش سه‌ردانى مووسڵ ده‌كات.
بەپێی زانیارییەکان وا بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەیدا ئەو بەرپرسە باڵایەی بەلجیکا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.