چۆن دەزانیت منداڵەکەت تووشبووی نەخۆشی ئەنیمیایە؟

ئەنیمیا، بە واتای کەم خوێنی یان کەمی ئاسن لە جەستەدا دێت، کە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت لەناو خانماندا، کە رەنگە هۆکارەکەی بۆماوەیی بێت یان سیستمی خۆراکی ناتەندروستز

بەپێی هەواڵەکەی rotana نیشانەکانی نەخۆشی ئەنیمیا لە منداڵدا چییە؟

1-لێدانی دڵی خێرا دەبێت، یاخود تەنگەنەفسی تووشدەبێت لەکاتی هەناسەداندا.

2-دوادەکەوێت لە گەشەکردن، بەهۆی ناچالاکبوونی مێشکەوە.

3-کەمی جوڵە و هەستکردن بە ماندووێتی و شەکەتی.

4-کەمی خواردن و نەمانی ئارەزووی.

5-زەردبوونی رەنگی رووخساری و هەوکردن و رەشبوونەوەی دەوری چاوی، وشکبوونەوەی لێوەکانی یان قڵیشانی.

6-تورەیی و کاردانەوەی توند بەرامبەر رووداوەکانی رۆژانە.

گرنگە سەردانی پزیشک بکەیت، بەپێی رێنماییەکان چارەسەری منداڵەکەت بکەیت.

Back to top button