ئەگەر بەیانیان خۆت بشۆیت، چی روودەدات؟

بێگومان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، هەندێک لە شەواندا خۆیان دەشۆن پاش کارکردن، بەپێچەوانەوە هەندێک ئارەزوو دەکەن لە بەیانیاندا خۆیان بشۆن، بەڵام لە رووی تەندروستیەوە خۆشتن لە بەیانیاندا سوودی زیاترە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی yasmina خۆشتن لە بەیانیاندا ئەم سوودانەی هەیە:

1-سوڕی خوێن چالاکدەکات، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و خوێنبەرەکان هەیە، هاوکات خانەکانی پێست نوێدەکاتەوە، یارمەتیدەرە بۆ زوو ساڕێژبوونی برین، ئەمە جگەلەوەی لە دڵەڕاوکێ دووردەخاتەوە.

2-بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی ڤایرۆس و نەخۆشییەکان.

3-بەهۆی ئەوەی سوڕی خوێن چالاکدەکات، کاریگەری لەسەر پێدانی وزە بە لەش و تواناکانی هەیە.

4-خۆشتن لە بەیانیاندا یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ تەواوی ئەندامەکانی لەش، ئەمەش وادەکات لە خەمۆکی و بێزاری دووردەخاتەوە.

Back to top button