ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌مریكا چۆن ئه‌نجام ده‌درێت

خواكوڕك

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ماوه‌ی دوو مانگ مۆڵه‌ت به‌ سه‌رۆكی ئێستا و سه‌رۆكی نوێ (هه‌ڵبژێردراو) ده‌درێت، تاوه‌كو پرۆسه‌ی دامه‌زرادنه‌كانی كۆشكی سپی و راده‌ستكردنی دۆسیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ 20/1/2017 دۆناڵد تره‌مپ له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له‌ كۆشكی سپی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی، به‌ جانتای ئه‌تۆمیشه‌وه‌، بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌.

لە ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگەدا، حکومەتی ئەمریکا بە قۆناغی راگوزه‌ردا لە نێوان هەردوو ئیدارەی ئێستا و نوێدا تێپەڕدەبێت، لەم قۆناغه‌دا له‌نێوان ٤٠ هەزار بۆ ٥٠ هەزار پۆست، ئاماده‌سازی بۆ ده‌ستاوده‌ستكردن و ئالۆگۆڕی ده‌كرێن.

ته‌واوی پاڵێوراوەکان بۆ ئەو پۆستانە، بەسەرپەرشتی دەیان لیژنەی تایبەتی حزبی براوە (دیموكراته‌كان) لە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێن. هەر پۆستێک ئەگەر گۆرانکاری بیگرێتەوە ئەوا هەردوو بەرپرسی ئێستا و نوێ بەیەکەوە بەڕێوەی دەبەن و راوێژی یەکتری دەکەن و دواتر گۆڕانكاریه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری، راسته‌وخۆ له‌ژێر خواستی سه‌رۆكی نوێ داده‌نرێت و ته‌نها ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌رده‌گرێت.

هەردوو سەرۆکی کۆن و نوێ لەو ماوەیەدا بۆیان نیە سەردانی دەرەوە بکەن و چالاکی دیپلۆماسی ئەنجام بده‌ن، بەلکو زیاتر بە کاروباری ناوخۆوە خەریک دەبن. بەڵام دەتوانێ لە ناو وڵاتدا پێشوازی لە شاندی وڵاتان بکەن، هه‌روه‌ها سەرۆکی نوێ بۆی هەیە دیداری شاندی وڵاتان بکات بۆ گفتوگۆکردن و رەسمی سیاسەتی ئایندەی ئیدارەکەی.

له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ر له‌ چێر فه‌رمانی ئیداری ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌ و سه‌رۆكی نوێ ناتوانێ هیچ فه‌رمانێك له‌ كۆشكی سپیه‌وه‌ ده‌ربكات.

پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆک و یاریده‌ده‌ری وەزیری دەرەوە، لە دەسەڵاتی سەرۆکە کە کێ لەو پۆستانە دادەنێ، هیچ لایه‌نێك ناتوانێ پاڵێوراوی بەسەردا بسەپێنێت بە حزبەکەی خۆشیەوە، واتا سەرۆکی نوێ دەتوانێ کەسێک لە شەقامەوە یان هەر هاوڕێیەکی خۆی بهێنێت و لەو پۆستانە دایمه‌زرێنێت.

Back to top button