موقته‌دا سه‌در: پێویسته هه‌موو هێزه بیانیه‌كان له‌یه‌ك كات له عێراق ده‌ربكرێن
زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاری عێراق داوایه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه دووباره هه‌مواری ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق بكرێته‌وه و بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه، موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی سائیروونیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته به یاسا له یه‌ك كاتدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ئێران له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه.
موقته‌دا سه‌در بۆ لاگیری نه‌كردن له هیچ وڵاتێك ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه و پرۆسه‌كه‌یش له‌یه‌ك كات و زۆر بێلایه‌نانه بێت، نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن و هی وڵاتانی تر بمێننه‌وه.
حزبه‌كانی نزیك له ئێران و داواكاری سه‌ره‌كی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته شكستیان هێناوه له ده‌ركردنی یاسایه‌ك و پابه‌ندكردنی حكوومه‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێ یاساكه ناوی ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی بێ له عێراق، نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی “العرب” نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌در و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ڕازی بكرێ، پشتیوانی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌یه‌وێ كاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێ و سه‌رجه‌م هێزه‌كان له یاساكانه بڕیاری كردنه ده‌ره‌وه‌یان له عێراق بدرێت.