سبەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە

بڕیارە سبەی لە شاری هەولێر گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ ماڵی نموونەیی بكرێتەوە بە بەشداری سەتان كۆمپانیا و هەزاران هاووڵاتی.

ئەمڕۆ سێ شەممه‌ به‌پێی ئەو بانگێشتنامەییەی بۆ میدییایه‌كان نێردراوه‌، سبەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بۆ ماڵی نموونەیی دەكرێتەوە.

لە بانگێشتنامەكە ئاشكرا كراوە، ئەو پێشانگاییە لە 20ـی شوبات بۆ 24ـی شوبات بەردەوام دەبێتە بە بەشداری سەتان كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی و هەزاران هاووڵاتی ناوی پێشانگاكەش ” پێشانگای نێودەوڵەتی ماڵی نموونەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە” و سبەی لە هەولێر دەكرێتەوە.

سەدرەدین عەزیز كە خاوەن یەكێك لە كۆمپانیا بەشداربووەكانە ڕایگه‌یاند، ئەو پێشانگایە پێشبینی بەشداری كردنی 250 هەزار بۆ 300 هەزار هاوولاتی دەكرێت ئەوەیش دەبێتە كارێكی نموونەیی و نیشاندانێكی نموونەیی.

ئاشكرای كرد، لەو پێشانگایە هەوڵدەدەین نوێترین بەرهەمی خۆمان نمایش بكەین و لە نرخیش نزمترین نرخ دیاری بكەین بۆ ئەوەی بازاڕی نوێ‌ و ڕێكەوتنی نوێ‌ بە دەستبهێنیین.

ساڵانە لە شاری هەولێر چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی دەكرێتەوە بڕیارە بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 10 پێشانگا بكرێتەوە.

 

Back to top button