رۆژنامەیەكی عێراقی: داعش بە دەوڵەمەندی گەڕاوەتەوە عێراق
له‌وه ناچێ دۆسیه‌ى داعش له عێراق به‌منزیكانه دابخرێت، هه‌رچه‌نده ساڵێك زیاتره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه راگه‌یاندراوه، راپۆرته ته‌ناهییه‌كانى ئه‌م دواییه باس له‌وه ده‌كه‌ن تیرۆریستانى داعش له سووریاوه دزه ده‌كه‌نه خاكى عێراق و هه‌ندێكیان ملیۆنان دۆلاریان لایه. ئه‌مه‌یش له كاتێك دایه كه لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕى داعش به‌شداربوون، له‌گه‌ڵ یه‌كتر مشتومڕیانه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌دواى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێن كه‌سێك هه‌بێت ژماره‌یه‌كى دروستیان له باره‌ى قه‌باره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێ بدات.
هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تى سوپاى عێراق نزیكه‌ى 20 هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنووره‌كان كردووه، كه‌چى به‌رپرسان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ندێك ناوچه‌دا كه‌لێن هه‌یه و تواناى سه‌ربازیى لاوازه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات چه‌كدارانى داعش له‌و شوێنانه‌وه دزه بكه‌نه ناو خاكى عێراق دوای ئه‌وه‌ى دوایین پێگه‌كانیان له‌به‌رى سووریاوه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
زۆر دره‌نگ لایه‌نه سیاسیه‌كانى شیعه دركیان به ترسناكى بارودۆخى سه‌ر سنوور كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌وێ روویان داوه، ئه‌و لایه‌نانه سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه بڕیارێك بوون بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش هۆكار بوو كه مهزندهكردنى بارودۆخه سه‌ربازییه‌كان به ته‌نیا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران جێبهێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به رۆژنامه‌ى “مه‌دا”ى عێراقى راگه‌یاندووه له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى داعش نه‌زانراون كه له ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و ناوچه بیابانییه‌كان خۆیان حه‌شارداوه.
به‌ڵام له‌باره‌ى ئێسته‌وه سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ “به‌ڵام ئێسته ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش روونه له‌میانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى به‌م دواییه‌وه له عێراق ئه‌نجام دراون”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا هێرشه‌كانى داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كى باكور و رۆژئاواى شارى به‌غدا گرتووه‌ته‌وه له‌وانه سامه‌را و شه‌رگات و حه‌ویجه و گه‌یاره و هیت و رووتبه، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌یش 22 كه‌س كوژران و 18ى تریش له عێراقییه‌كان برینداربوون كه له نێویاندا چه‌ند چه‌كدارێكى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره. جیا له‌كوشتن و برینداربوونیش 11 كه‌س له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون.
كۆى ئاماژه‌كان به ئاراسته‌یه‌ن له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواییدا جمووجۆڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش زیادى كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر داعش هاوكارى دارایى پێ نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌وا جمووجۆڵى كه‌متر بوو، به‌ڵام به‌مدواییه به‌هۆى ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش به پاره‌كانیان دێنه عێراقه ئه‌وا ته‌نانه‌ت له‌شه‌ودا هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق به ته‌واوى ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵى داعش.
به‌پێى راپۆرتێكى CNNى ئه‌مه‌ریكى مه‌زنده ده‌كرێت له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو زیاتر له هه‌زار چه‌كدارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش روویان كردووه‌ته‌وه عێراق و زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارى كاشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه. كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مه بڕه پاره‌یه كه‌مێك له‌و سامانه‌ى كه پێشتر داعش هه‌یبوه به 17 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرا.
كۆى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى له عێراق له باره‌ى داعشه‌وه هه‌ن، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه عێراق هێشتا پێویستى به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، به‌تایبه‌تى له رووى ته‌كنه‌لۆجیاوه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هاوكارى عێراق بكات له چاودێریى كردنى سنووره‌كان، ئه‌مه‌یش دوایین جار وا ده‌كات پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ك له‌م پرۆژه‌یه رووبدات كه بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى ساڵى 2014 ناوچه‌یه‌كى زۆرى له عێراق و سووریا داگیركرد و داگیركارییه‌كه‌ى له عێراق زیاتر له دوو ساڵ و نیوى خایاند تا ئه‌و كاته‌ى له كۆتایى 2017 حكوومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى داعش راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ساڵێك زیاتره ئه‌م رێكخراوه له عێراق زۆربه‌ى ناوچه‌كانى له ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا تیرۆریستان ده‌توانن كرده‌ى تیرۆریست له چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌ڵێن له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ى رابردوودا كرده تیرۆریستییه‌كانى داعش زیاتر بووه.