ڕۆژنامەیەکی ئـەمریکی نامەی دەنگی ئاشـکرا دەکات و ئابـڕۆچونی پشتگیری تــورکیا بـۆ داعش

ڕۆژنامەنووسی تورکی عەبداڵلـە بۆزگۆرت لـە خــولی لێکۆڵینەوەی سەنتەری ستۆکهۆڵم بـۆ ئازادیەکان ئاشکرای کرد کە ســەدان نامەی دەنگی نهێنی لـە سـەرچاوە تایبەتەکانمان لە پایتەختی تورکیا ( ئـەنقـەرە ) ئـاشکرا دەکا کە حکومەتی ئــۆردوگان هانـدەر بـووە و ئاسانکاری هاتوچۆی چەکدارە بیانیەکان و تـورکەکانی لە سەر سنووری تــورکیا بـۆ نێو خاکی سـوریا کردووە بـۆ شـەڕکردن لـە تـەك ڕێکخراوی تیرۆرستی
داعش “.

ئــەو پەڵگە نامـانەی بــۆزگۆرت ئاشـکرای کرد و ڕۆژنامەی کالیفۆرنیـا کۆریـێر the california courier بڵاویکردووتەوە ئـاماژە بـە هەبـوونی ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان داعش و لێپرسراوانی هەواڵگری تورکیـا و ئـەو ڕێککەوتنە ڕێگـا دەدات قاچاخچیەکان کار بکەن لە لێـواری سنووری تورکیا و سـوریا بـە درێژی 822 کیلۆ مەتر بـێ هیـچ سانسۆرێك لە لایەن حکومەتی ئــۆردوگان “.

هەروەها ڕێککەوتنەکە ئاسانکاری بـۆ تیرۆرستان کردووە بـۆ بەکارخستنی هێڵی پشتگیری لـۆچیستی بـۆ گواستنەوەی بـریندارەکانی داعش”.

ئیلهام بـالی و نازناوی ( ئـەبـو بەکر ) ە بە ڕەچەلەك تورکــە و تەمەن 36 سـاڵە ئـەو کەسەیە کە ئـۆپراسیۆنی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعشی لە ئـەستۆی ئـەو دایـە لە چوونیان یان هاتنیـان و تەنانەت شتومەکیـش وەکو پێڵاو و جلوبـەرگ و کەلەبچە و دۆربین وچادر و بلاجکتۆریشیان بـۆ دەبات”.

چگە لــەوەش ئــەو نامە دەنگیـانە ئـاشکرای دەکات کەحکومەتی تورکیا نــاو و شـوێنی 33 هاوڵاتی تورکی دەزانی کە پەیمانیان داوە وەکو شـۆفێر لە ئاژانسی قاچاخیاتی سەر بـە داعش کار بــکەن”.

ئـەبوبـەکر ( ئیلهامی بالی ) کە تومەتبارە بـە سـێ هێرشی تیرۆرستی ساڵی 2015 لە پایتەختی تورکیا ئــەنقـەرە بـەهۆیەوە 142 کەس بـوونە قـوربانی پاش ساڵێـك دادگای تاوانەکان فەرمانێکی تری دەسگیرکردنی بـۆ دەرکرد بـە تومەتی هێرشی خۆکوژی لە 10 ئیکۆبەری سـاڵی 2015 و بـەهۆیەوە 105 کەس بـوونەتە قوربانی و هێرشەکانیان چڕکردە سەر پارتە چەپەکان ئـەوانەی هاوپەیمانـن لـەگەڵ کــوردەکان”.

هــەرچەندە دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا ئاگاداربووە لە شـوێنی مانەوەی ئـەبوبەکر و دادگا چەندین فەرمانی گرتنی بـۆ دەرکردووە بـەڵام حکومەتی ئــۆردوگان ڕێگای پـێ داوە بـە ئارەزووی خۆی لە نێوان تورکیا و ســوریا هاتوچۆ بکات”.

لە یــەکێك لە تۆمارە دەنگیەکان کەسێکی توندڕەوی جۆرجی بـە ناوی لاشا نادیراشڤیلی بـە ئــەبـوبەکـری گوت کە ( 4 ) جیهادی چاوەڕێ ئـۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەکەن لە سەنتەرێکی بازرگانی لە غازی عــەنتاب کە نزیکەی کاژمێرێك دوورە لە سـنوری ســوریا و ئــەبوبەکر شوێنی کۆبوونەوەی پێ گۆتن بــۆ گواستنەوەیـان بـۆ ئـەوبەری سـنوور”.

لە تۆمارێکی دیکە یــەکێ لـە تیرۆرستانی ڕوس بـەناوی ئـۆلیسکەندەر بـۆشـشوك بـە ئەبـوبەکری گــوت ( 11 ) جیهادی لە غازی عەنتاب چاوەڕێ گواستنەوەیان دەکەن بـۆ ســوریا”.

ئــەو تۆمارە دەنگیانـە ئاشکرای دەکەن لە کاتی پەیوەندی تەلیفۆنی ئـەبوبەکر کە چۆن ڕاپۆرتی ئەداتە داعش و ژمارەی ئـەو تیرۆرستانە ئاشکرا دەکات کە گواستراینەوە بـە شێوەیەکی نا یاسایـی بـۆ سـوریا و گـوتی ،، ڕۆژانە و لە خاڵێکی سنووری داعش نزیکەی 50 بــۆ 100 چەکدار ئاودیوی ســوریا دەکـرێن و ئــەو ژمارەیـە بەرز دەبێتەوە ســاڵانە بـۆ نزیکەی 15000 تێرۆرست”.

ئــەبوبەکر خزمەتێکی تریشی پێشکەشی داعش کردووە لـە دابین کردنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی M. I . S .Danismanlink لــە ئـەنقەرە و یەکێك لە تۆمارە دەنگیەکانی پـەیوەندی تەلیفۆنی نێوان ئـەبوبەکر و سافاس دۆغـرۆ خاوەن نەخۆشخانە ئاشکرادەکات و باسی بـڕی 62000 دۆلار دەکەن لە بەرامبەر چارەسەری 16 تیرۆرستی داعش و لە تۆمارێکی تــری نێـوانیان باس لە هەبوونی پسوولەی چارەسەر و نەشتەرگەری دیکە بـۆ چەکدارانی داعشی بە بـڕێ 150000 دۆلار دەکەن کە پارەکەی نـەدراوە”.

ئــەو تۆمارە دەنگیانە ئابـڕۆچوونی MIT تورکی ئاشکراکرد لە هەبـوونی پەیوەندی نێوانیـان بـۆ یارمەتی دانی تیرۆرستانی داعش، هاکان فـیدان بەڕێوەبەری هەواڵگری تورکی MIT ویەکێکە لـە کەسە نزیکەکانی ئۆردوگان و لـە ساڵی 2014 ڕۆژنامەنووسێك ڕایگەیاند کە دوو ئەفسەری MIT گیراون لەگەڵ پارهەڵگرێکی پــڕ چەك کە بەنیازبوون بـۆ تیرۆرستانی داعش بیگوازنەوە سـوریا بـەڵام هەر زوو حکومەتی تورکیا ئەفسەرەکانی ئازاد کرد و ڕۆژنامەنوسەکەی تومەتبار کرد بـە خـــیانـەت”.

بـۆزکورت گـوتی پێویستە ووڵاتانی ئــۆروپا و ئـەمریکا سنوورێك بـۆ ئـۆردوگان دابنێـن و سـەیرە کە تورکیـا ئەندامی ناتـۆیە و یارمەتی داعش دەدات و پــڕچەکیان دەکات و بـەتایبەتی ئێســتا کە ئەمریکا بڕیارێــکی ترسناکی داوە بــۆ کشانەوەی هێزەکانـی لــە خاکی ســـوریا”.

سەرچــاوە : عــەرەبـیە نێــت
وەرگێـران : ســەباح ئـاودەل

Back to top button