کێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی و ڤه‌یپه‌کان چی له‌دڵی مرۆڤ ده‌که‌ن
له ئێستادا کێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجار زیادی کردووه و زانایان مه‌ترسی گه‌وره‌یان له زیاندان له دڵی ئه‌و که‌سانه دووپاتکردۆته‌وه .
له‌ئێستادا یه‌کێک له 20 گه‌نج له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی و ڤه‌یپه‌کان به‌کارده‌هێنن و توێژهرهوهیان ئاشکرایانکردووه، ئه‌وانه‌ی ڤه‌یپ ده‌کێشن ئه‌گه‌ری توشبون به جه‌ڵده‌ی دڵ و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ به ڕێژه‌ی %70 زیاد ده‌کات .
له‌کاتێکدا جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی ئه‌گه‌ری توشبون به جه‌ڵده‌ی دڵ به‌ڕێژه‌ی %40 زیاد ده‌کات و توشبون به نه‌خۆشییه‌کانی دیکه‌ی دڵ به ڕێژه‌ی %40 زیاد ده‌کات .
توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی دڵی ئه‌مه‌ریکی له‌سه‌ر داتاکانی زیاتر له 400 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدراوه و جه‌ختیان لهوکردۆتهوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک واده‌زانن جگه‌ره‌ی ئه‌لیکترۆنی و ڤه‌یپه‌کان له جگه‌ره‌ی ئاسایی باشتره بۆیه په‌نای بۆ ده‌به‌ن و زیانی زۆر له ته‌ندروستی دڵیان ده‌درێت .
ئه‌مه له‌کاتێکدایه پسپۆڕه‌کان باسیان له‌وه‌شکردووه، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڤه‌یپه‌کان ده‌کێشن دواتر په‌نا بۆ جگه‌ری ئاسایی ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی فێری ئه‌و خووه ده‌بن زۆر زیاد ده‌کات .