پێکهاتەی لیمۆ و هەنگوین ١٠ ساڵ ڕوخسار گەنج دەکاتەوە

خانمان لەسەرانسەری جیهان پێکهاتەی لیمۆ و هەنگوین  بۆ لابردنی چرچەکانی ڕوخسار و پێستیان  بەکاردەهێنن و بە ماوەیەکی کەم سودێکی زۆریان پێدەگەیەنێت .

توشبون بە تیشکی خۆر و گۆڕانی هۆرمۆنی و هۆکارەکانی کەش و هەواو ژینگە و بەساڵاچون دەبنە هۆی ئەوەی ڕوخسارمان چرچ ببێت و لە ئێستادا دەتوانین  بەم پێکهاتە تەواو سروشتیە تاڕادەیەکی باش جوانی و گەشاوەیی بۆ ڕوخسارمان بگێڕینەوە .

ئەوەی پێویستە تەنها ئەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین :

•سەرەتا لیمۆیەک دەکەین بە دوو لەتەوە .

• نیو قاش لە لیمۆکە نیوکەوچکی چێشت هەنگوینی دەکەین بەسەردا  .

•دواتر لەناوچە چرچەکانی ڕوخسارمانی دەدەین و مەساجی پێدەکەین .

•ماوەی ١٠ خولەک وازیلێدەهێنین .

•دواتر بە ئاوی گەرم ڕوخسارمان دەشۆین .

•لەکۆتایدا بەئاوی سارد ڕوخسارمان دەشۆین بۆئەوەی کونیلەکانی پێست دابخرێت .

Back to top button