گۆڕان : مادەم پارتی پێی خۆشە لەحكومەت بكشێینەوە لەحكومەت دەمێنینەوە

خواكوڕك

میدیاكانی سلێمانی هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە كە هۆكاری نەكشانەوەی گۆڕان لەحكومەت دەخاتە روو.

بەگوێرەی میدیاكانی سلێمان پاش گفتوگۆیەكی زۆر لەكۆبوونەوەی جڤاتی گشتی دا، هەموو ئەندامانی جڤات دەنگیان بەكشانەوە دا بەڵام لەمیانی بەدەست گەیشتنی زانیاری گواپە پارتی پێشوازی لە كشانەوەی گۆڕان دەكات و دڵخۆشە بەكشانەوەی راسەوخۆ بریاری داوە، نەكشێتەوە لە حكومەت تەنها لەبەر ئەوەی پارتی پێی خۆشە.

میدیای سلێمانی ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، گۆڕان بریاری كۆتاییان داوە بۆ كشانەوە لەحكومەت بەڵام پاش ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە كە پارتی پێی خۆشە گۆڕأن بكشێتەوە بۆیە بریارەكەیان هەڵوەشاندۆتەوە و لە بەر پارتی نەكشاونەتەوە.

Back to top button