له‌ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌وه كاری پێده‌كرێت وه‌زاره‌تی دارایی بریارێكی نوێ ده‌رده‌كات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به نووسراوی ژماره (1326) كه له رێكه‌وتی (17/2/2019) ده‌رچوه و و كه واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له سه‌ره ، وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه بریاری دا له‌ئه‌مرۆ چوار شه‌مه ، ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی ، ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌رێندرێته‌وه .
به‌پێی بریاره‌كه بێت ، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م قه‌رزه‌ی كردوه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یگه‌رێنێته‌وه، ئه‌وا رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان داوه، بڕیاریاندابوو ئه‌م قه‌رزانه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت، به‌ڵام تائێستا قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندراته‌وه
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان :