مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نافومی هاشیمۆتۆ، باڵیۆزی یابان لە عێراق کرد.

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەكات. نوێنەرەكەی ژاپۆن هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكان و بەشداربوون لە پەرەپێدانی ژێرخانی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا.

مەسروور بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی ژاپۆنی كرد بۆ هاوكاری و ئەو یارمەتییانەی لەماوەی رابردوودا پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی لە پێشکەش کردنی هاوکارییەکان و بەشداربوون لە پەرەپێدانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

لە بەشیكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی كۆمپانیاكانی ژاپۆن لە بواری ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان كرا و دووپات كرایەوە كە هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەوڵ و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن، بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

 

 

 

Back to top button