مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی بالیۆزی ئێران لە عێراق كرد

 

لە درێژەی دیدارە دیپلۆماسی و سیاسیەكانی مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا، وێڕای تیشك خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و گەلانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵوگۆڕكردنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژە بە دوا هەنگاوەكانی هەڵبژاردن و

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، تیشكی خستە سەر میكانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، “لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەكەین و سەقامگیری كوردستان بۆ ئـێمە گرینگە”.

پەرەسەندنی رەوشی ناوچەكە بەگشتی و ئاساییكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی رەوشی ناوچە ئاڵۆزەكانی عێراق، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

Back to top button