پرتوگال به ئه‌نجامێكی گه‌وره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
خواكوڕك
له میانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2018 هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگاڵ توانی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی لاتیڤیا بباته‌وه و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه شوێنی خۆی قایم بكات.
كرستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه دوو گۆڵی له خوله‌كه‌كانی 28 له رێگه‌ی لێدانی سزا و خوله‌كی 85 تۆمار كرد و یاریزان ویلیا‌م كارڤالۆ له خوله‌كی 70 گۆڵێكی تۆمار كرد و یاریزان برۆنۆ ئه‌لڤیش له‌خوله‌كه‌كانی كۆتایی گۆڵی چواره‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی پورتۆگاڵ توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه‌كه و به جیاوازی سێ خاڵ كه‌وته دوای هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای خاوه‌نی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه.