نوێنەری سەرۆك بارزانی سەردانی كەمال مەزهەری كرد و لە رەوشی تەندروستی پرسی
دوای ئەوەی دیرۆك ناس و مێژوو نوسی گەورەی كورد كەماڵ مەزهەر رەوشی تەندروستی تێكچوو بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێكەوت, ئەمڕۆ دڵشاد بارزانی، لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا سەردانی دكتۆر كەمال مەزهەری كرد و لە ناو ماڵەكەیدا بەسەری كردەوە.
دڵشاد بارزانی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان له ئەڵمانیا، بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد، مێژوونووسی دیاری كورد، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا، سەردانی ماڵەكەی كرد و لە نزیكەوە لە رەوشی تەندرووستی پرسی.
نیاز ئەحمەد، بە ناوی بنەماڵەی دكتۆر كەمال مەزهەر سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.
پرۆفیسۆر دكتۆر كەمال مەزهەر ئەحمەد، مێژوونووسی ناوداری كورد، لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە كەركووك لە دایكبووە و ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناو ماڵەكەیدا لە شاری بۆن، لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.