وتەبێژی هاوپەیمانان: بەردەوام دەبین لە هاوكاری پێشمەرگە, داعش كۆتای نەهاتووە
دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چەند سەد مەترێكی دەوری دواهەمین مۆلگەی داعشیان لە سوریا داوە, لەگەڵ پێشڕەویەكانی هەسەدە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی داعش، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە سووریاوە دزەیان كردووەتە نێو خاكی عێراق, بەرپرسێكی هاوپەیمانانیش دەڵێت:” هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین”.
شۆن رایان، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند, شەڕی داعش كۆتایی نەهاتووە.
لەبارەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانیش بۆ هێزی پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتی: پێشمەرگە رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە شكستپێهێنانی داعش و لە هاوكارییەكانیشیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.